لە تەئریخی هەزار و سێسەد و سی و شەش کە مەشهوورە

لە کتێبی:
دیوانی سابیری
بەرهەمی:
سابیری (1881-1944)
 2 خولەک  700 بینین
لە تەئریخی هەزار و سێسەد و سی و شەش کە مەشهوورە
سەفەربەر چوو گرانی هات و شێوا شار و مەعموورە
گەلێ شاهـ و ئەمیر و قازی و موفتی کە سوورگوون بوون
گەلێ زەنگین و حاجی ناعیلاج موحتاجی هاموون بوون
بزانن مادەری دونیا کە مەمکی نایە دەم زاتێ
کە سەد حەولیش بژی، حەولیش بدا حولێکی ناداتێ
منیشی وا زەبوون و عاجز و ڕووت کردەوە گێتی
ئاپاردی مالمی هپ بزبتون شو بی وفا گێتی
کە ڕووت و سووکی کردم مەقسەدی وابوو کە بمهاوێ
بە شاخ و دەربەنی دێلێژەدا بمدا وەیا خاوێ
لە سایەی لوتف و ئیحسانی خودا و هیممەتی پیری
لە زەربەی تیغی چەرخی بێ سەر و پا نەمدی تەئسیری
عەجەب قوتبێ، عەجەب پیرێ کە ناوی شێخ ڕەزا سوورە
مەقام و مەرقەدی دێلێژەیە مەعلووم و مەشهوورە
زیارەتگاهی خاس و عامە نەزدی عالیم و عامی
کەرامات و مەقاماتی میسالی شێخی بووستانی
فیووزاتی زەریحی ئاشکارا اظهر من الشمسعەرەبی
لدي التحقيق اوقاتعەرەبی فسوولی ئەربەع و خەمس
کە داعی ساڵی قاتی چوومە دەرگا و مەرقەدی پاکی
دڵی تەنگم موفەڕڕەح بوو نەما ئاساری غەمناکی
لە پاشی فاتیحاخانی و زیارەت کردن و تەعزیم
وتم یا شێخ ڕەزا سا هیممەتێ شیعرم بکەی تەعلیم
بیحەمدیللا ئیتر لەوساوە کارم شیعر دانانە
کەسێ میوانی سوڵتانە چ باکی ئاوە یا نانە
غەزەل کۆتا کە مەنزوومەی درێژ نەختێ مەلەل دێنێ
مەبادا کەس لە بەیتی تۆ عەقیدەی ئەو خەلەل بێنێ
کە لەززاتی لە زاتی شێخی دی زاتی شکا بۆیە
کە ساحیب زاتە سابیرناسناوی ئەدەبی هەر وەکوو تووتی سوخەنگۆیە