مودەتێکە ئینتیزارم بەم تەنی بیمارەوە
لە کتێبی:
دیوانی سابیری
بەرهەمی:
سابیری (1881-1944)
2 خولەک
1270 بینین
مودەتێکە ئینتیزارم بەم تەنی بیمارەوە
بەم دڵەی پڕ حەسرەت و دەرد و غەم و ئازارەوە
ئەی ڕەفیقانم عیلاجێ بێنە ئەم هاوارەوە
یاری من تۆراوە هەمتی چوو بەلای ئەغیارەوە
چارێ تریاکێ بکەن دڵ بوو بە گازی مارەوە
کەی دەپرسی حاڵی دەردی عاشقی زار و مەلوول؟
ناڵەناڵی عاشقانت کەی دەگاتە گوێی قەبووڵ؟
خانەبێزراو و جنوونم دائیمەن مائیل بە چۆڵ
أمشي ميلاً عد مريضاًعەرەبی بێنە جێ ئەمری ڕەسووڵ
ئەمری حەق دێنم بەجێ تۆ بی و خودا بمشارەوە
وا بریندارم بە تیری چاوی ما ذاغ البصرعەرەبی
بۆ تەداوی سەد کە لوقمانی زەمانم بێتە سەر
بۆ عیلاجم عاجزە ڕەد ناکرێ حوکمی قەدەر
هەر دەبێ مەجنوون و شەیدا بم لە کێو و دەشت و دەر
نیم بەتەنگی میحنەت و زنجیری عەیب و عارەوە
تۆ خودا ئەی دولبەری تەن ناسک و گەردن بلوور
خوا لە چاوی بەد بەدوورت کا لەمن خۆت مەگرە دوور
وا لە چاوم دێ لە دووری تۆ سرووشکی زەرد و سوور
تۆ بەسەر ئەم بەندەیی بێچارەدا ناکەی عبوور
تابەکەی ئەم ئاوە لەم سەرچاوەیە بێتە خوارەوە؟
عاقڵان چیتان بەسەر سەحرانشینی شێتەوە
خۆ بە بێ حیکمەت نییە لەو دەشتە وا دەخولێتەوە
ئەڵبەتە مەجنوونی لەیلایێکە ئەیدۆزێتەوە
یا دڵی تۆراوە سەرگەردانە ئەیهێنێتەوە
حاسڵی بێ سڕ نییە تۆ چیت بەسەر ئەسرارەوە؟
شەو لە تاوی ئاگری دووری خەوم لێ ناکەوێ
پادشاهیی سەرزەمینم پێ ببەخشن نامەوێ
غەیری ئەو جێگایە وا تەشریفی یارم وا لەوێ
وەسڵی ئەو بۆ من مویەسسەر بێ بە کامی دڵ شەوێ
چیم بەسەر جنات تجري تحتها الأنهارعەرەبیەوە
من کەتان ئاسا بە شەوقی حوسنت ئەی بەدری مونیر
گەرچی سووتاوم لە ئازاری برین ناکەم نەفیر
سەدهەزاران عاشقی وەک سابیریناسناوی ئەدەبی ڕووت و فەقیر
تەیری دڵیان بۆ بە داوی زولفەکانی تۆ ئەسیر
تۆ کە دانەی خاڵ ئەنێی بەو ڕوومەتی مەهپارەوە