تا لە مەیلی تێگەیشتم یاری شیرین لام و بێ

لە کتێبی:
دیوانی سابیری
بەرهەمی:
سابیری (1881-1944)
 1 خولەک  390 بینین
تا لە مەیلی تێگەیشتم یاری شیرین لام و بێ
ڕوو لە دنیا وەربگێڕی دێتە قاف و سین و هێ
تا قسەی یاری لەگەڵ ئەغیار ئەکەی بێزارە لێت
تێبگە ناکا نیساری ڕێ و حێ و میم و تێ
ڕەحمەتەڵڵا گەرچی زۆر و بێ شومار و واسیعە
جوملە مەحروومن لە جەننەت کاف و ئەلف و فێ و ڕێ
کافر و جوومان لەسەد شێخ و مەلا خۆشتر ئەوێ
لائیقە بۆ ئێمە حوور و بێ و هێ و شین و تێ
ئەی بەهەشتی تۆ لە سوئی کردەوەی خۆت غافڵی
خوویی بەد ئەتباتە قاپی داڵ و واو و زێ و خێ
دۆزەخی پڕئاگر و دووپشک و ماری زەهردار
بۆ گوناهکارانە سابیرناسناوی ئەدەبی ڕۆژی حێ و شێ و ڕێ!