نیشانەی عاشقی وایە کە ساتێ یاری لێ ون بێ

لە کتێبی:
دیوانی سابیری
بەرهەمی:
سابیری (1881-1944)
 1 خولەک  545 بینین
نیشانەی عاشقی وایە کە ساتێ یاری لێ ون بێ
دەبێ دەرلەحزە ئەحواڵی بە سەد گوونە مولەوون بێ
دڵی پڕ دەرد و ڕەنگی زەرد و لێوی وشک و چاوی تەڕ
سیاپۆش و جەفانۆش و سەراپا غەرقی ناو خوون بێ
جەفا و لوتف و هیجر و وەسڵی یار و شیوەن و شادی
لە لای یەکسان و دڵ وەک خانەیی زەنبوور کون کون بێ
کە دولبەر هات و ڕۆحم چوو کە ڕۆیشت و دڵی بردم
ئیتر جان و دڵی بێچارە چۆن ئیسکان و ساکن بێ
ئەتیبا عاجزن بێ شک لە دەرمانی دڵی سابیرناسناوی ئەدەبی
ئەگەر لوقمان و جالینووس، ئەرەستوو یا فلاتوون بێ