بەڵاگەردانی چاوت بم ئەڵێی نەجمی گەلاوێژە

لە کتێبی:
دیوانی سابیری
بەرهەمی:
سابیری (1881-1944)
 2 خولەک  2423 بینین
بەڵاگەردانی چاوت بم ئەڵێی نەجمی گەلاوێژە
دەمێ عیسا و لوقمانە، دەمێ سەففاک و خوێنڕێژە
بە ئەووەڵ تیری دالەرزیم و غافڵ بووم و نەمزانی
کە من ئێستاکە هوشیارم خەدەنگێ تر بهاوێژە
لەبەر ئێشی خەدەنگی دڵ دەکەم فەریادی بێ حاسڵ
بە شێتم ناودەبەن خەڵکی، زەمانێ پێم ئەڵێن گێژە
نەمامی قەدی تۆ بەڵکوو هەمیشە تازە و تەڕ بێ
وەرە جانا لەسەر ئەم دیدەیی پاراوە بینێژە
کەسێ خاری تەریقی عەشقی چاوێ تۆی بە دڵدا چوو
وەکوو وشتر بە ناچاری دەکا ئەم نەوعە کاوێژە
تەبیبی پڕ فەن و حازیق مەبەن بۆ خزمەتی عاشق
کە دەرمانی دڵی عاشق وەرایی عەقڵ و ڕاوێژە
حەکیمی میهرەبان جامی گوڵاب و قەندی بۆ هێنام
وتم: ئەی بێخەبەر لەم دەردە ئەو دەرمانە بیڕێژە!
سەبا تۆ مەحرەمی ڕازی دەخیلەک عارەب ئاسایی
گەیشتی بەو تەبیبە، لەم نەخۆشە شەممەیێ بێژە
بڵێ مەجنوونەکەی سەحرانشین ئەمشەو لە دووری تۆ
لە حاڵی نەزعدا ماوە بڕۆ ئیحسانە بینێژە
چ غەوغایێکە سابیرناسناوی ئەدەبی بەسیە ئەم ناڵانە کۆتاکە
قسەی بێ ڕەغبەتە هەرکەس وەکوو تۆ تالیعی لێژە
دڵی کردە نیشانەی تیری غەمزەت، تێگەیی سابیرناسناوی ئەدەبی
کە غەمزەت هەروەکوو تیری ئەجەل چالاک و خوێنڕێژە
حەکیمی دەردی سابیرناسناوی ئەدەبی موشکیلە دەس ناکەوێ ئیللا
لە فەیزی مەرقەدی سەیید ڕەزای قوتبی دێلێژە
عەجەب بۆ چی بە بێ عیلمی؟ کە سابیرناسناوی ئەدەبی شیعری داناوە
بە فەیز و یومن و ئیستیمدادی قوتب و پیری دێلێژە