ئەو شۆخە کە وا مەسحەفی عوسمانە بە عاریز
لە کتێبی:
دیوانی سابیری
بەرهەمی:
سابیری (1881-1944)
1 خولەک
1210 بینین
ئەو شۆخە کە وا مەسحەفی عوسمانە بە عاریز
عیسانەفەس و یۆسفی کەنعانە بە عاریز
خورشیدە بە خاسییەت و لوقمانە بە حیکمەت
ئارام و شیفابەخشی دڵ و جانە بە عاریز
شمشێری برۆی فاتیحی سەد خەندەق و خەیبەر
حەیدەرسیفەت و ڕۆستەمی دەستانە بە عاریز
ناحەق نییە گوڵ غەرقی عەرەق بێ لە بەرەوڕووی
یارم کە ئەڵێی ڕەوزەیی ڕیزوانە بە عاریز
چاکانی جیهان نازی ئەکێشن بە دڵ و جان
نازپەروەر و ئەسکەندەر و سوڵتانە بە عاریز
سایەی لەسەری خەڵقی جیهان لامەدە ڕەببی
پڕ مەنفەعەت و حیکمەت و دەرمانە بە عاریز
سابیرناسناوی ئەدەبی بە دەوا دەردی دڵی چاکەوە نابێ
ئیللا بە کەسێ حەزرەتی لوقمانە بە عاریز