دولبەرا ڕۆژێ سەعاتێ بێرە سەردانی نەخۆش
لە کتێبی:
دیوانی سابیری
بەرهەمی:
سابیری (1881-1944)
2 خولەک
590 بینین
دولبەرا ڕۆژێ سەعاتێ بێرە سەردانی نەخۆش
سوننەتی خير الوراعەرەبی یە خێرە سەردانی نەخۆش
من لە دەرمانم کە لوقمان و ئەرەستوو عاجزن
فائیدەی چی ئیلتیجاکردن بە نامەردان و خێش
یەک ئیشارەی کافییە لەو چاوە دڵ، ئەگریجە بۆچ
دەیگەزێ وەک ئەژدەها، جارێ وەکوو دووپشک بە نێش
دڵ بە دوویا ڕائەکا بۆ دڵ ئەچم بیهێنمەوە
ئێوە بۆ مەنعم ئەکەن، ناچارییە ئەی خزم و خێش
کەوتمە دووی پاڕامەوە نەیدایەوە ئەو دولبەرە
هیچ تەئسیری نەبوو دەنگم وەکوو ئاوازی مێش
یاخودا زوو بێتەوە بەڵکوو بدا پێم مەرهەمێ
زوو بە زوو داینێمە سەر چاوەی دڵی بیمار و ئێش
داد و فەریادی زەعیفان نابیسێ سەنگین دڵە
پادشاهی جابر و سەربەست و هەم بێ دین و کێش
دڵ لە بەدبەختی سەعاتێ خۆ لە غەم فاریغ نییە
بۆیە وا فرمێسکی چاوم ڕوومەتی کردوومە ڕێش
وا بە ماری زولفەکانت بەندی جەرگم داڕزا
دڵ هەراسانم ئەکا دووپشکی موژگانی بە نێش
ترس و خەوفی هات و چوونت جان و دڵ بەرباد ئەکا
حەیفە تۆ وا دڵڕەقی بێ ڕەحم و بێ ئایین و کێش
زامدارم قیبلەیی حاجات و دەرمانم ئەتۆی
ئیلتیجا ناکەم بە لوقمانی حەکیم و قەوم و خێش
خۆ لە بێچاری ئەوا کەوتوومە شوێنی دولبەرم
ئیختیاری خۆم نییە بیللا بە زۆر ئەمکاتە کێش
تەرکی سەر ئاسانە ئەمما تەرکی دولبەر ناکرێ
تۆ لە دوکانی شەکەر تێفکرە سەردانانی مێش
ئەی ڕەفیقانم مەکەن مەنعم کە ناکەم تەرکی یار
تەرکی ناکا سابیریناسناوی ئەدەبی میغناتیسە دەمکاتە کێش