ماتەمە شیوەن کە ئەی دڵ چاوە ئەمجا بێرە ئێش
لە کتێبی:
دیوانی سابیری
بەرهەمی:
سابیری (1881-1944)
1 خولەک
1092 بینین
ماتەمە، شیوەن کە ئەی دڵ، چاوە ئەمجا بێرە ئێش
وا دڵارامم دەکا عەزمی سەفەر ڕێی هاتە پێش
ئەی ڕەفیقان ئیختیاری خۆم نییە کەوتوومە داو
تۆ خودا مەنعم مەکەن یارم بەزۆر ئەمکاتە کێش
گەر بزانی حاڵی من مەعلوومە ڕەحمم پێ دەکەی
گشت بە بێگانەم ئەزانن ئاشنا و قەوم و خێش
دڵ تەمای وا بوو ئیجازەی ماری زولفی وەرگرێ
ناگەهان دووپشکی ئەگریجەی هیلاکی کرد بە نێش
ناری هیجر و سەیلی چاو نەکوژایەوە، نەبڕایەوە
خۆ سروشکم وا لە هەر دوو لاوە گۆنای کردە ڕێش
مەنعی چی؟ دەرمانی چی؟ مەعجوونی چی؟ لوقمانی چی؟
قەتعی خوێنی چاوی من ناکا خەنە و تورش و سرێش
بۆ دەوای ئەم دەردە لوقمان و ئەرەستوو عاجزن
وا جنوونم! ئیجتینابم لێ دەکەن سەد قەوم و خێش
پیاوی سست و ترسنۆک ناگاتە مەقسەد سابیریناسناوی ئەدەبی
چابوک و ئازا، بەکەیف و مایەشا زوو کەوتە پێش
ئەم سەرئێشەی سابیریناسناوی ئەدەبی لوقمانی عاجیز کردووە
پێم ئەڵێن تەوقی سەرت بگرە وەسمە و خەل و سرێش