لە تاوی ئاگری عەشقی پەری ڕوویێکی قەد بەیداخ
لە کتێبی:
دیوانی سابیری
بەرهەمی:
سابیری (1881-1944)
1 خولەک
1172 بینین
لە تاوی ئاگری عەشقی پەری ڕوویێکی قەد بەیداخ
خودا ئاگاهە یەک لەحزە نییە جەرگ و دڵم بێ داخ
کە زولفی ڕوومەتی پۆشی سەراپا خەڵکی مەجنوونە
کە دەرخا ڕوویی شیرینی وەکوو فەرهاد دەچن بۆ شاخ
بە غەمزەی چاوی بیماری ئەزانن چەند پەرێشانم
میسالی باخی بێ خاوەن وە یا بوستانی بێ چەرداخ
بە باڵا سەروی بوستانە، بە ڕوخساری گوڵستانە
بە شەو ساقییی مەستانە، بە ڕۆژ بێ مەسکەن و سۆراخ
بە غەمزەی چاوی سەححاری مەلەک ڕەقس و سامایانە
لە شەوقی حوسنی شیرینی بەشەر کەوتوونە شاخ و داخ
گوڵی حوسنی کە بنوێنێ بەشەر ئارامی نامێنێ
وەکوو بولبول ئەناڵێنێ لە شار و دەشت و باخ و شاخ
نیشانم دەن ئەگەر دیتان، نیشانێکە لە مەردیتان
کە چونکە هیچ کەسێ نەیدیوە قەت ئینسانی وا گوستاخ
چ حاسڵ سابیریناسناوی ئەدەبی هاوار ئەکەی، قاتیل لە دەس دەرچوو
هەتا ڕۆژی قیامەت قاتڵت پێناکرێ سۆراخ