ئەی بە شیرینی لە مەحبووبان ئەسێنی خەرج و باج
لە کتێبی:
دیوانی سابیری
بەرهەمی:
سابیری (1881-1944)
1 خولەک
1045 بینین
ئەی بە شیرینی لە مەحبووبان ئەسێنی خەرج و باج
وەی غوڵامی تۆ هەموو سوڵتانی خاوەن تەخت و تاج
ئەی بە غەمزەی چاوی بیمارت هەموو عالەم نەخۆش
وەی بە ئەنفاست شفا یابندفارسی گرووهی نامیزاج
ئەی بە نیگای چاوی بیمارت هەموو عالەم نەخۆش
وەی هەموو عالەم بە ئەنفاسی مەسیحت ئیحتیاج
تا لەسەر چاوی نەخۆشت بێ تەبیب بانی برۆت
هەرچی تێفکرێ پەرێشان و بە لوقمان ئیحتیاج
نەقدی جان و دڵ وتم قوربانی بەر پێت کەم وتی:
خۆ لە شاری ئێمە ناچێ شێتە نەقدی بێڕەواج
تا سەبا ڕێی کەوتە نێو گوڵزاری حوسنت ئەهلی دڵ
ناخەون شەو و تا بەیانی پادشاهـ و میر و حاج
سابیریناسناوی ئەدەبی هەر چاوەڕێ بوو تۆ کە ئیفای وەعدە کەی
هەر نەهاتی چاری دەردی کەی ئەناڵێ ناعیلاج