نامیهرەبانی کوشتمی ئەی میهرەبانان ئەلغییاس

لە کتێبی:
دیوانی سابیری
بەرهەمی:
سابیری (1881-1944)
 2 خولەک  1271 بینین
نامیهرەبانی کوشتمی ئەی میهرەبانان ئەلغییاس
چار و عیلاجێکم بکەن شێخ و حەکیمان ئەلغییاس
درد و برینم کارییە، ناڵاندنم بێچارییە
بۆ چاری ئەم بیمارییە حەیرانە لوقمان ئەلغییاس
گاهێ بە بەدری ڕوومەتی یار نیوەسووتم وەک کەتان
گاهێ ئەوە خورشید و میش، وەک زەڕڕە ڕەقسان ئەلغییاس
داوێنی یارم چوو لە دەس، تەسکینی دڵ نایە بە کەس
دڵ وەختە بشکێنێ قەفەس وەک عەندەلیبان ئەلغییاس
فرمێسکی خوێنینم نەما، چاوی جیهانبینم نەما
وا ڕۆحی شیرینم نەما، چی بکەم بە قوربان ئەلغییاس؟
يا نار و كوني مطلقاعەرەبی، ئاگری دڵی نەکوژایەوە
ئەم شەو دزێ وا ئاگری بەردا لە خەرمان ئەلغییاس
هاوار و زاری پیشەمە، بێ شک ئەڵێی چاوئێشەمە
دەردی دەمار و ڕیشەمە، جەمعی موسوڵمان ئەلغییاس
نیل و فوڕاتی چاوی تۆ خەرمانی پێ ناکوژێتەوە
ئاوی سەبووری بێنە دەس، بێ سوودە گریان ئەلغییاس
عومرێکە واوەیلا دەکەم هەر شیوەنی لەیلا دەکەم
مەجنوون سیفەت وێڵی سەحرا و دەشت و بیابان ئەلغییاس
سابیرناسناوی ئەدەبی لەبەر مەجنوونی ڕووت بۆتە کەتانی نیوەسووت
فەرموو بڵێ نەختێ سکووت، تۆ بیی و قورئان ئەلغییاس
سابیرناسناوی ئەدەبی بە گریان و فوغان ناکوژێتەوە خەرمانەکەت
تا ئاوی سەبری پیانەکەی بێ سوودە ناڵان ئەلغییاس