شەوقی یاری وا لە شاری سینەما

لە کتێبی:
دیوانی سابیری
بەرهەمی:
سابیری (1881-1944)
 1 خولەک  658 بینین
شەوقی یاری وا لە شاری سینەما
هەر دەمی ڕەنگی دیگەر، وەک سینەما
هەرکەسێ جارێ ببینێ یاری من
خاوەنی سەد کیسە بێ فلسی نەما
چونکە یووسف هاتە ناو بازاڕی میسر
شیددەتی قاتی نەما، برسی نەما
بەندەکەی شوکری خودا دێنێتە جێ
وا ڕەقیبیش ئێسکی قورسی نەما
شوکرولیللا ناحیەی دڵ سابیریناسناوی ئەدەبی
تا بڵێی ئاسوودەیە ترسی نەما