سەد مەرتەبەیی شاهی لە توێی بەرگی قوماشا

لە کتێبی:
دیوانی سابیری
بەرهەمی:
سابیری (1881-1944)
 1 خولەک  851 بینین
سەد مەرتەبەیی شاهی لە توێی بەرگی قوماشا
دەرحەق بە گەدا لوتف و کەرەم لازمە پاشا
زامارم و بێچارە نەهاتی کە بپرسی
حالت چییە ئەی غەمزەدە لەم کاولە ئاشا؟
عینوان و تەکەببور مەکە ئەی یاری خەرابات
چی ساحیبی عینوانە پەشیمانە لە پاشا
هەر دەست و دوعا دیدە بەشاڕێوە نەهاتی
تەئسیری دوعا و عەهدی من و تۆ نیە حاشا
ساتێ وەرە بازاڕەوە ئەی یووسفی میسری
عالەم بە سەر و ماڵەوە هاتوونە تەماشا
ئارام و سەبووری نیە سابیرناسناوی ئەدەبی وەکوو ماسی
بێ توونە، کەڕ و گێژە، پەرێشانە لە ماشا