بێ ئیرادەی ئەمر و تەوفیقی خودای زولجەلال

لە کتێبی:
دیوانی سابیری
بەرهەمی:
سابیری (1881-1944)
 1 خولەک  1504 بینین
بێ ئیرادەی ئەمر و تەوفیقی خودای زولجەلال
ئیش و کاری هیچ کەسێ ناگاتە سەرحەددی کەمال
گڕڕ و فڕڕی جونبشی جوملە وحووش و هەم تیوور
هەر لە ئەوجی ئاسمان تاکوو بیابان و بحوور
ذی حەیات و دار و بەرد و خاک و خۆڵ و ئاب و نار
قودرەتی ئەو خەلق و مەحوی گشت ئەکا لەیل و نەهار
یا خودا تەوفیق تا مەنزوومەیێ تەئلیف بکەم
عیللەت و ئازاری بێ دەرمانی دڵ تەعریف بکەم
با بمێنی یادگاری دەردی «نەجمەددین نەجل»
عەبدوڕەحمان ئیبنی شێخ مەحموود، بەرزنجی ئەسڵ
کوشتمی ئازاری زامی تیغی جەوری ڕۆژگار
با هەمووکەس تێبگا اظهر من الشمسعەرەبی ئاشکار
هەرکەسێ گۆیی هونەر دەرکا لە مەیدانی مەساف
بۆ سەری ئەو تیغی دەوران بێ غەڵاف و بێ خەلاف
زولفەقاری ئەشق، تیغی چەرخی دەوران کول ئەکا
حوسنی جانان دەرکەوێ کێ سەیری باغی گوڵ ئەکا؟
هەرکەسێ ئەشقی حەقیقی بێ دەبێ پەروانەوار
خۆی نەپارێزێ لە سووز و ئیشتیعالی شەمع و نار
هەر دڵ و جانە نیساری خاکی پێی جانانە بێ
دووگومانە سابیریناسناوی ئەدەبی ئاخۆ قەبووڵە یا نەبێ