حەمد ئەکەم بۆ خالیق و پەروەردگاری ئینس و جان
بۆ گەورەیی یەزدان
لە کتێبی:
دیوانی سابیری
بەرهەمی:
سابیری (1881-1944)
2 خولەک
1054 بینین
حەمد ئەکەم بۆ خالیق و پەروەردگاری ئینس و جان
وا بە لوتفی خۆی بە ئێمەی داوە عەقڵ و دین و جان
ئەو خودا وا تاک و پاک و بێ شەریک و بێ غەمە
بێ نیاز و ڕازقی هەشتا هەزار نەوع عالەمە
فەرد و بێ فەرزەند و زەن، هەم بێ وەزیر و باب و داک
واحید و بێ جیسم و سوورەت، هەم لە نەقس و عەیب پاک
خەلقی کرد في ستةالايامعەرەبیی ئەرز و ئاسمان
هەم بە قودرەت ئەو موحەممەد مستەفای بۆ کرد بە جان
عالیم و دانا بە ئەحواڵی هەموو خەلقی جیهان
زەڕڕەیێ ئەشیا بە بێ ئەو قودرەتی نابێ نیهان!
جوملە مەعلوماتی ئەهلی ئاسمان و سەر زەمین
قەترەیێ ئاوە لە بەحری عیلمی رب العالمينعەرەبی
وەرگەڕانی ئاسمان و نووری خورشید و قەمەر
بۆ بەیانی قودرەتی ئەو شاهیدێکن موعتەبەر
تۆ لە حیسسییات و ئاموشۆی نەفەس نابی جودا
یەعنی چی تێناگەیەی ئاساری ئەسراری خودا
ئەو خودا وا ئادەمی خاکی و حەوای ئیجاد کرد
وا بە نووری مستەفا دنیا و عوقبای شاد کرد
قودرەتی ئەو بۆ موحەممەد، مانگی چاردەی کرد دوو نیم
قودرەتی ئەوبوو عەساکەی بوو بە مار مووسای کەلیم
قودرەتی ئەو حەزرەتی نووحی لە تۆفان دا نەجات
بێ ئیرادەی ئەو نەبوو عیسا بە مردووی دا حەیات
قودرەتی ئەوبوو سولەیمان عالەمێ تەسخیر ئەکا
ئاگری ئیبڕاهیم بە گوڵزاری جینان تەقدیر ئەکا
قودرەتی ئەو یۆسفی کردە قووتی زیندان و بەشەر
یوونسی کێ کردە قووتی حووت و تاریک و کەدەر؟
قودرەتی ئەو دەست و پەنجەی تۆ قەڵەم نەزدیک ئەکا
قودرەتی ئەو ڕۆژی مە ڕووناک و شەو تاریک ئەکا
ئەی فەقیە ئاساری فەزڵی ئەو نەبێ تەسنیفی چی؟
ئەی حەکیم ئەتواری لوتفی ئەو نەبێ تەعریفی چی؟
قادر و عەدڵ و تەوانا، هەرچی حەزکا وادەکا
لوتف و قەهری عالەمی ئاباد و یا ئەفنا دەکا
من ئەبێ چی بم لە فەزڵی بێشوماری دەم بە دەم؟
یا بەیانی موعجیزاتی انبياءاللهعەرەبی بکەم؟
سابیرناسناوی ئەدەبیم ناقیسترینی بەندەگانی حەزرەتم
کەمترینی پاسەوانی دەوری نان و نیعمەتم!