جەبین مینایی زێو گەردن هوما خاڵ مشکی تاتاری

فەریاد (بە موناسەبەتی قەتڵعامی ڕووسان لە سابڵاغێ)
لە کتێبی:
بەرهەمەکانی مستەفا شەوقی
بەرهەمی:
مستەفا شەوقی (1865-1932)
 2 خولەک  968 بینین
جەبین مینایی زێو، گەردن هوما، خاڵ مشکی تاتاری
شەدە شل، چاو بە کل، ڕوو سوورە گوڵ، تەڕڕار و عەییاری
بە باڵا سەروی بوستانی، لەتافەت معجزالسخاعەرەبی
کە زارت حوققەیی بللور، ددانت دوڕی شاواری
بە لەنجە و لارەکەت وا دیارە نەشئەی تۆ لە کوردانە
وەئیللا چۆن دەبێتن پێکەوە زوڵم و وەفاداری
کە ئاوی جۆگەلەی سابڵاغێ نەشئەی چاوی مەخموورت
لە مێرگۆڵەی سەهەند و کێوی لاجانی بەفر بۆ عالەمێ باری
تەماشای چاوی بادامیت و سەبرم مانع الجمععەرەبین
شەڕابی تاڵی عیشق و ئەمر فەرموونت بە هوشیاری
جەفایی نووری دیدەی من، لەسەر دڵ گەورە کێوێکە
خودای شەفقەت وەرە قوربان، دەسا جارێ بە غەمخواری
وەرە تا شەرحی ئەحواڵی دڵی خۆمت لە بۆ بێژم
وەرە تا من بە فرمێسکم بشۆم بۆت پەردەیی تاری
عليم اللەعەرەبی لە پاش تەشریف و چوونی تۆ لە سابڵاغێ
وەتەن وێران و ماڵ سووتاو دە کیژی لاوی خوێن باری
دەنێو مێرگۆڵەکاندا سوێسنی زەرد و هەڵاڵەی سوور
لە باغ و باغچەکاندا بولبولی شەیدا و پاساری
بە زوڵم و جەوری دوژمن، بوو بەهاریان زەردە پاییزێک
لە بێ ڕوحمی و دڵ سەختی بە باریان بار لە لێو باری
لە ئاغایان و ئەشراف و مەلایان کەس نەما ئەوڕۆ
لەسەر ئەنقازی ماڵیان خۆ دەخوێنێ کوند بە بێعاری
لەوەی پێش من کە دەمگوت ئەی براکان، غەفڵەتوو بەس بێ!
جەفات فەرموو و تەعنەت دا کە شەوقیناسناوی ئەدەبی پووچە بازاڕی
ئەوێ وەختێ ئەتۆ مەستی غوروور و حوسن و ئانت بووی
ئەتۆ شا و من جووانێکی فەقیر بووم ڕوو بە شەڕ شاری
لە تیژیی ئاگری عیشقی تۆ زیهنم هێندە مودریک بوو
کە ئەو ئەحواڵەکانم یەک بە یەک دیبوو بە بێداری