شوورێ وە سەرم کەوتییە لەم مەستیی چاوە

لە کتێبی:
دیوانی سەید یاقۆی ماییدەشت
بەرهەمی:
سەید یاقۆی ماییدەشت (1808-1881)
 1 خولەک  1741 بینین
شوورێ وە سەرم کەوتییە لەم مەستیی چاوە
هیچ جێگە نەنیشم مەگەر ئەو جێ کە شەراوە
ئەم زولف و ڕوخە، دلبەرە یا لەیل و نەهارە؟
یا هەورە ڕەشی پەردەوەشی بانی هەتاوە؟
ڕوخسار تۆ وەک مانگ و دوو زولفت وەکوو عەقرەو
هەرچەند کە قەمەر عەقرەوە ڕازیم بە قەزاوە
(سۆزی دڵمە باعیسی تاو و کوڵی گریان
مەعلوومە کە ئاگر سەبەبی جۆششی ئاوە)
ماچان کە غەزاڵان چەرنەی شۆرە زەمینن
پەس ئاهوویی من چێشە کە لەم دیدە ڕەماوە؟
ئەی دڵ گوزەرێ کە وە کەمەرتاشیی فەرهاد
بێن ناڵەکەی ئەیژنەوی لەو دڵە کاوە
زاهد وە کەلام! غەیر خەت و ئەبروویی دڵدار
مەیلم نە وە مزگەوت، نە وە مێراو و کتاوە
زولفت و ڕوخت، وەهـ چە پەرێشان و بڵاوە
سەبرە و بە دڵی شیفتە، یەکبارە ڕژاوە
چاوان نگارم وە سپاهـ موژە ماچان
ئەی لەشکەر خوێنڕێژ ئەمە وەخت چەپاوە
دلبەر! لە غەمت سەییدناسناوی ئەدەبی بێچارە سەرشەو
خوێنڕێژییە لەم چاوە هەتا سوبح دەماوە