دەبێ دڵ ویسعەتێکی وەک فەلەک زیاتر وە کەف بێنێ

لە کتێبی:
دیوانی مەحوی
بەرهەمی:
مەحوی (1836-1906)
 1 خولەک  2303 بینین
دەبێ دڵ ویسعەتێکی وەک فەلەک زیاتر وە کەف بێنێ
شەو و ڕۆژی فیراق و وەسڵی دولبەر تا بگونجێنێ
دەخیلت بم کوڕی ئەمڕۆ بە، فەردا وا دەکەم هیچە
چ فەرداها تیا نەکراوە کارێک و بووە دوێنێ
زووبانی حاڵی پەروانە لە وەختی سووتنا دەیوت:
کەسێ واریسمە وەک من بێ، لە عشقا خۆ بسووتێنێ
ڕەقیب ئەڵبەتتە ئیمشەو شەق دەبا، جانانە ئێوارە
بە عوششاقی تەقەببول دا لەباتی سەد دوعا جوێنێ
بە غەیبەت کردنی ئەم بێ نەوایە تووشی خەجڵەت دێ
بڵێ واعیز بەس ئەم مێروولە بخوا، وازی لێ بێنێ
دەنی تەبعی وەها غاڵب بووە، فیرعەونی ئەم عەسرە
نە وەک مووسا، لە کن جوو پارە بوو ئیمانی پێ دێنێ
مەبزوە مەحویاناسناوی ئەدەبی لەم ڕێگەدا تا دەبیە خاکی ڕێ
ئومێدە دەستی گەردت هەر دەگا ئاخر بە داوێنێ