سەروی ڕەوانە قامەتی لاوی ڕەواندزی
لە کتێبی:
دیوانی مەحوی
بەرهەمی:
مەحوی (1836-1906)
1 خولەک
2427 بینین
سەروی ڕەوانە قامەتی لاوی ڕەواندزی
ئافاتی جانە غەمزەی چاوی ڕەوان دزی
لەو ناسیحانی ئێمە کە بۆ دڵ دەدەن بە دز
دڵ ڕەنجە بۆ نیگارم و دینی لەوان دزی
مەجنوونی جیلوەی ئەو پەریەم دیوە هەرچی دی
یەغماگەرێکە عەقڵی لە پیر و جەوان دزی
وەک کارەبا لە کا کەششی جەزبی حوسنی تۆ
سەبری بە دزیەوە لە منی ناتەوان دزی
لێشاوی بەستووە بە ڕووا مەحویاناسناوی ئەدەبی سروشک
داخۆ چ بێ قەراری لە ئاوی ڕەوان دزی!