لە تاو ئەعدا عەدوو بەر نیوە دوژمن ئیلتیجا بارێ

لە کتێبی:
دیوانی مەحوی
بەرهەمی:
مەحوی (1836-1906)
 1 خولەک  3065 بینین
لە تاو ئەعدا عەدوو بەر نیوە دوژمن ئیلتیجا بارێ
لە چنگی گیانەڵاوی فیرقەتا ماوم ئەجەل چارێ
بەڵا هەر وەک کولە دابارییە سەر مەزرەعەی ئومێد
مەگەر ئەو تیپی موژگانە بکەن وەک عەینەمەل چارێ
ئەسیری زوڵفە دڵ، ئەی بازی غەمزە، غیرەتێ، حەیفە
زەلیل، ئەم عەندەلیبە کەوتووە بەر دەستی قەل، چارێ!
نە پێیەک هەڵگرێ شوێنی، نە دەستێ گەییە داوێنی،
خودا! دەرحەق بە ئەحواڵی منی بێ پا و پەل، چارێ!
عیلاجی دەردی عاشق بۆتە خاسەی ئەو دەم و لێوە
شیفای ئەمرازی سەودا خاسیەت چەشمەی عەسەل چارێ
مەگەر قەتعی نەفەس چاری بکا، وەرنا نییە هەرگیز
لە پێوەندی کەمەندی پڕ غەمی تۆلی ئەمەل چارێ
لەگەڵ ئەم عیلمە مەحویناسناوی ئەدەبی داغداری جەهلە تۆ تەوفیق
تەبیبی بۆ مەریزی دەردی عیلمی بێ عەمەل چارێ!