دەوای ئەم نەفسە مەلعوونەت دەوێ هەر دەردە وەک جیوە
لە کتێبی:
دیوانی مەحوی
بەرهەمی:
مەحوی (1836-1906)
1 خولەک
2448 بینین
دەوای ئەم نەفسە مەلعوونەت دەوێ، هەر دەردە وەک جیوە
کە هاتی کوشتتن، ئەو ڕۆحی مەحز، ئەم جەوهەری زیوە
لە دنیا تا دەگاتە ئاخیرەت کاریگەرە تیری
وەکوو تیری تەهەمتەن زامی پاک ئەم دیو و ئەو دیوە
لە ئەحواڵ و مەقامات ئەر دوا خۆ، خۆ نەگۆڕێ لێت
هەر ئەو گورگە، «ئەبوزەیدی سورووجی» تەوری گۆڕیوە
عەلاوەی بوونە ڕۆح، هەر بیکوژی، ئەعدا عەدوو دەکوژی
چ عەقڵە؟ دوشمنی وا پەروەری، کێ خێری لێ دیوە!
لە عیشوەی پڕ فەنی دنیا مەبە ئەیمەن، کە وەک نۆشی
بە تەفرەی مەی سەد دانا قەڕابەی زەهری نۆشیوە
وەکوو قەترینە بەحرێ دین و دنیایی پێشەکی لێ سەند
بە هەرکەس قەترەیە بەرماوە وەسڵێکی ڕەوا دیوە
وەکوو دێو ئیشی عەکسە، میهری قەهرە، شەربەتی زەهرە
فریبە، گەنمی هەر جۆ، شیری هەر دۆ، ڕۆنی هەر پیوە
کە دەستت بۆ لە سەر سەر نێ، سەر و ماڵت بە غارەت چوو
کە لێوی پێ کەنی، عالەم دەکا سەرشێت و کالیوە
لە مەکری ئەم عەجووزە و سیحری دێوی نەفس ئەمن مەحویناسناوی ئەدەبی
پەنا دەگرم بە زاتی ئەقدەسی بێچوونی نادیوە