کە ڕۆیشتی بە جارێ من دڵ و جەرگ و هەناوم کەوت
لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
1 خولەک
1085 بینین
کە ڕۆیشتی بە جارێ من دڵ و جەرگ و هەناوم کەوت
کە چوویتە تانە تانەی سەر گلێنەی هەر دوو چاوم کەوت
ئەڵێن هاتوویتە کوێت قوربان بڵێ قوربانی کوێتی کەم
کە نۆبەت بەر سەری نەحسی شکاوی بێ کڵاوم کەوت