دیدە عەینی جارییە دڵ پڕ لە ناری مووەققەدە

لە کتێبی:
دیوانی مەحوی
بەرهەمی:
مەحوی (1836-1906)
 1 خولەک  2178 بینین
دیدە عەینی جارییە، دڵ پڕ لە ناری مووقەدە
ئاب و تابی حوسن ئەدەم بەو گوڵ عوزاری موو قەدە
سەیری سەگ مەرگیی ڕەقیبت کە، کە غەیری ئەو سەگە
شیری غەمزەت شێر و بەوری ڕووبەڕوو بێ، دوو قەدە
لالە داغە، غونچە دەردە، پێ لە خاکا ماوە سەرو
تا موشەڕڕەف بوو چەمەن بەو ڕوومەت و لێو و قەدە
چاوی مەیگوونت وەها مەیخانەی ئاوا کردەوە
چۆڵی کرد ئاخر بە زاهید خەڵوەخانەی شەعبەدە
دڵ دەبا غەمزەت، چ فەرقی ڕەند و سۆفیی بۆ نییە
سەیدی مردوو حەیفە ئەم شەهبازەتی تێ بەرمەدە
بەشمە پێی قانیعم و بەسمە داغ و دەردی سەرمەدی
سەر بە دەردین ئێمە، بێ دەردی! لە ئێمە سەر مەدە
شەو بە قەتڵم وەعدی دا. ئەمڕۆ پەشیمانە، خودا!
خۆ لە مەحویناسناوی ئەدەبی جونحە هەر گەردەنکەچی بوو سەرزەدە