بەهای یەک کلکە توورە گەر کلی تووری بە کلتوورێ
لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
2 خولەک
575 بینین
بەهای یەک کلکە توورە گەر کلی تووری بە کلتوورێ
بەری بۆ ئاهوویێکی مەستی نازی دیدە مەخموورێ
بە زەننار و چلیپا بۆ چی مل نادەم کە وەک زلفە
لە سەبحە و تەیلەسانم چی ژنانە موو و بەرموورێ
بە ئومێدی وەفا عاشق ژیا ئاخر جەفا کوشتی
بە دوو دیدەی فەلەک نەیدی وەک ئەو بێ چارە مەغدوورێ
لەبەر قاپی خەراباتا قەلەندەر مەشرەبێ دەیوت
ئەسەف پیری موغان ئەم جێگەیەی داوە بە مەستوورێ
بەسە بۆ خاریقەی بەدبەختی من دۆزینەوەی یارێ
نە دین و ئایینێکی بێ، نە قانوون و نە دەستوورێ
لە خیلقەتیایە ڕیحلەت وا ئەزانم پیرەزاڵی دەهر
نەوەک تۆ دلبەری دینی نە میسلی پیلەتەن پوورێ
لە چینی پەرچەما تۆمار و توڕڕەیی نایە سەر خاڵی
وتی با ئەم حەبەشزادەش لە چینا بێتە فەغفوورێ
کە ماری زلفی حەڵقەیدا لەسەر گەنجینەیی لێوی
وتم بەم نەوعە با قاڕوون دەرێنێ گەنج و گەنجوورێ
قسەی عوششاق و تۆ هەروەک قسەی فیرعەون و مووسایە
ئەگەر بووبێ لە فیرعەونا میسالی ئێوە مەغروورێ
جەفای ئەو شۆخە وەک شەوقی قەمەر حەمدیناسناوی ئەدەبی جیهانگیرە
بەڵێ عەنقایە چاوت کەوت لە عالەمدا بە مەسروورێ