لە کوورەی نارییا نەتوێیەوە وا تێ مەگە قاڵی
لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
1 خولەک
457 بینین
لە کوورەی نارییا نەتوێیەوە وا تێ مەگە قاڵی
خوری شی شی نەبێ ناڕێسرێ بکرێتە پۆی قاڵی
موزەککا بێ کە دڵ سەیری بزورگان کیمیایێکە
لە بازاڕی دوو دنیادا بباتە لیرە مسقاڵی