کە دنیا بێ بەقا بێ من لە ئومێدی ژیانم چی

لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
 1 خولەک  988 بینین
کە دنیا بێ بەقا بێ من لە ئومێدی ژیانم چی
وجوودێکی نەبێ ڕۆحم لە جیلد و ئیستیخوانم چی
بە بەرگی مەعسیەت ڕازایەوە نەفسم دەڵێی بووکە
ئەجەل نەقڵم دەکا تازە لە هێنانی ژنانم چی
نەفەس تەعدادی ساعەی عومر ئەکا مەعلوومە مەحدوودە
لە تەفرەی خۆم و ئەولادی فەقیر و ناتەوانم چی
نەمان و مانی عالەم تابیعی وەختی موعەییەن بێ
بە من چی مردنی دوژمن، لە مانی دۆستانم چی
فەلەک گەر بێتە سەرپۆشی نەواقیس زاهیرە هێشتا
کە فاریغ بم لە بێ عەقڵی لە پۆشانی عەیانم چی
لە سەحنی کوڵخەنا عەیشم کە دائیم خاکساری بێ
لە باسی چەهچەهەی بولبول لە بەزمی گوڵستانم چی
وەفاتی کرد وەفا بۆیە حەیا تەرکی حەیاتی کرد
بەچی دڵ خۆش بکەم فەرموو لە مەفتوونی زەمانم چی
دەوامی نەگبەت ئیستیغنا دەبەخشێ عەینی وەک دەوڵەت
چ باکم قەهری سوڵتانە لە لوتفی خوسرەوانم چی
کە گوڵزاری ئەمەل وشکە نەبارێ با ئیتر باران
بەهارێکم نەبێ حەمدیناسناوی ئەدەبی لە ڕووزەردی خەزانم چی