لەسەرخۆچوونی عوششاقە ئەگەر حاڵی لەسەر خۆ بوون
لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
2 خولەک
623 بینین
لەسەرخۆچوونی عوششاقە ئەگەر حاڵی لەسەر خۆ بوون
لەسەرخۆبوونی مەخلووقاتە حاڵاتی لەسەر خۆ چوون
بزانە ماڵ و دەرکی پێکەوە قابیل بە کەس دیوە
چ بێ دەرک و کەماڵە ڕەببی چەندە ناقیسە گەردوون
نەجاتم بوو لە دەس دڵ کەوتە داوی زلف و ڕووی شەمسی
کە وەک زەڕڕە لە داوی شوعلەدایە نایەوێ بەربوون
کە من مەستی مەی نابم ئیتر من مەستی مەی نابم
شکاندی ساقییا بازاڕی مەیخانەت لەبی مەیگوون
چ دەربەستم لە بەزمی خەڵوەتا یادم نەکا جانان
جەلالی عەشقی مەهڕوویان بەسە بۆ عاشقی مەفتوون
برا بۆ ئەم ڕەقیبانە ئەمەندە من دەبوغزێنم
وەکوو ئەو شاهیدی زووری مەحاکیم بێ منیش مەزنوون
بە چی تەشبیهی کەم جارێ لە باسی ئەو دەمە دەمدەم
لە دەریای فکرما هەروەک گوهەر دەرناکەوێ مەزموون
نەسیحەت بگرە گوێ ناسیح لە کاری عاشقان مەدوێ
کە نابەستێ پەلی شێری ژیان ئەفسانە و ئەفسوون
سەراپەردەی عەقڵ پێش خزمەتی وەک حوزنی پێویستە
بە لەیلا گەر بگا یاخۆ نەگا مەسروورە هەر مەجنوون
مەساماتم هەموو دەم بێت و مووم هەر یەک زمانێ بێ
بکەم شوکری ئەوەی حەمدیناسناوی ئەدەبی کە کردوویە دڵم مەحزوون