تاجداری گوڵشەنی حوزنە گوڵی خەندانی من

لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
 1 خولەک  524 بینین
تاجداری گوڵشەنی حوزنە گوڵی خەندانی من
شۆری بولبول کەی دەگاتە زەمزەمی گریانی من
گەر لە یار جیا نەبمەوە ڕۆحم بکێشن نامرم
چونکە هەر ڕۆحی ڕەوانە دلبەری جانانی من
هەر وەکوو ساقی فەلەک ئەم دەور و چەرخەی بۆ منە
تا لە خوێنی دڵ پڕی کا دیدەیی فنجانی من
داخلی فەهرەستی تۆماری فەلاتوونی نەبوو
هەر نەسیبی دوژمنم بێ دەردی بێ دەرمانی من
گەر بە چاوی من دەبینی یەک سبەینێ ڕوویی یار
جا دەزانی حیکمەتی خۆکوشتن و گریانی من
جەننەت و دۆزەخ لە کولبەی عاشقاندایە وەسڵ
ڕەوزەیی ڕیزوانە دۆزەخ ئاگری هیجرانی من
چەندە خۆشەحەمدیناسناوی ئەدەبی جارێ بێتە ئەم وێرانەیە
جا دەبێتە قەسری جەننەت کولبەیی ئەحزانی من