نامەیی ئەعمالی خۆم دی گەیمە پیری ڕەش بوو مووم
لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
1 خولەک
524 بینین
نامەیی ئەعمالی خۆم دی گەیمە پیری ڕەش بوو مووم
وەک تەباشیری سپی شەرحی گوناحی نووسی مووم
وا لە گێژی بەحری یەئسی پیرییا کەشتی حەیات
ناخوداییم تازە داوا لێدەکا شەیتانی شووم