ئیلاهی ئەم گرووهی کوردی بێچارە چ مەزڵوومن
لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
1 خولەک
504 بینین
ئیلاهی ئەم گرووهی کوردی بێچارە چ مەزڵوومن
بە شەوقێ دەبنە پەروانە، بە کبریتێ ئەڵێی مۆمن
کەسێ پرسی لە حاڵی نیک و بەدیان هاتیفێ فەرمووی
هوما تینەت، مەلەک سیرەت، بەشەر سووڕەت، بەخت شوومن
کە باسی ئاینی پرسین، وتی مەعشووقە ئەیزانێ
بە زاهیر نە موسڵمان و نە گەبر و ئەرمەن و ڕۆمن
لە مەعنادا کە تێفکری موقەییەد نین بە سەد زنجیر
لە مادیدا بە موویێکی موحیببەت حەپس و مەحکوومن
لە مەیدانی عەدەمدان و کە چی مەوجوود و سەربەستن
لە بازاڕی وجوودان و کە چی دەنواڕی مەعدوومن
لە زوڵماتی جەهلدا نین، کە چی مەجهوولن و غایب
لە عینوانی عیلمدا نین، کە چی مەعرووف و مەعلوومن
لە هیجرا وەک پڵنگ ئامادە بۆ تەسخیری دڵداران
لە خۆشی خۆشیی وەسڵا هەموو حەیران و مەحروومن
لەبەر هیممەت بڵندی ئیرتیکابی سوفڵەیی ناکەن
بەڵێ جورمە ئەمە ئەمڕۆ ئەگەرچی پاک و مەعسوومن
وتم قوربان بزانە لەو گرووهەی دادەنێنحەمدیناسناوی ئەدەبی
وتی فاریغ بە نابینی ئەوانیش میسلی تۆ شوومن