وا عەجەب ماوم کە ماوم بۆ بەبێ تۆ نامرم

لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
 1 خولەک  2377 بینین
وا عەجەب ماوم کە ماوم بۆ بەبێ تۆ نامرم
وامدەزانی کەڵکی ئانی هیجری دلبەر ناگرم
شێخ و دەروێش و مرید و جاهید و پیر و جەوان
گەر بەبێ عەشقت موسڵمانن ئەوا من کافرم
ئەم سەری ڕووتە لەبەر بێ قودرەتی عاشق نییە
تاجی خورشیدم لەسەردایە کە شێتی قادرم
وەک مەجووسی عالەمێ سوجدە دەباتە عاشقت
چونکە سووتاوی فیراقی تۆم و پشکۆی ئاگرم
چونکە مونکیر زۆرە قوربان وەرە تۆ بنوێنە ڕوو
یا قەمەر وەک سینە شەق کەم قورسی ڕۆژیش داگرم
مەسکەنم مەیخانەیە مەستی شەرابی ئولفەتم
حەزرەتی ساقی دەزانێ سڕڕی قەلبی زاکیرم
تو خودا ڕەحمت ببێ ڕووی دڵ لە حەمدیناسناوی ئەدەبی کە دەمێ
با ببێتە مەزهەری نووری خودایی زاهیرم