لە ڕووی تۆدا نەبێ شەرتە وجوودی خۆم تەلەف ناکەم

لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
 1 خولەک  614 بینین
لە ڕووی تۆدا نەبێ شەرتە وجوودی خۆم تەلەف ناکەم
کە ڕۆحم عائیدی تۆیە فیدای تۆ بێ ئەسەف ناکەم
شەرەف جا ڕووکەشی عوششاقە ڕاحەت خادیمی دەروێش
کە دەروێش و کە عاشق بم ئیتر مەیلی شەرەف ناکەم
نەفەس ساز و سەرم سەمتوورە ناڵەم نایە بەزمێکە
لە تەپڵی سەر ئەدەم چەنگ و خەیاڵی دەنگی دەف ناکەم
جنوونی حەزرەتی مەجنوونە بۆتە شوهرەتی لەیلا
ئەگەر عەقڵم ببێ تەرکی مەقاماتی سەلەف ناکەم
وەرە سڕڕی دەم و لێوت لە من زاهیر کە تا ماوم
بە مەرگی تۆ قسەی مەرجان و مرواری و سەدەف ناکەم
غەزەبناکە دڵ و لەعلی کە قەلبی خوێنی لێ بتکێ
دەڵێ لاچۆ موحیببەت من لەگەڵ پارچەی خەزەف ناکەم
حیکایەی سوبحی غونچەت تۆ لە بولبول بیستووە حەمدیناسناوی ئەدەبی
خەتای کرد ئەو من ئەم باسە لەسەر چاوی خەلەف ناکەم