عاقڵ بە پووچی زانی کە هێنایە بەر خەیاڵ
لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
1 خولەک
455 بینین
عاقڵ بە پووچی زانی کە هێنایە بەر خەیاڵ
دنیا برالە یا خەوە یا سەر بەسەر خەیاڵ
جانانە گەر لە ئەوجی فەلەکدا بێ مەهـ میسال
سەهلە دەگاتە خزمەتی بێ باڵ و پەڕ خەیاڵ
وەهمم وەهایە زوعفم ئەگەر هیممەتی ببێ
شوێنم کەوێ نەبینێ لە جێی پێم ئەسەر خەیاڵ
گوم بوو دەمی دەمێ بوو شوکر خەندەیێکی کرد
لەو بەحری حوسنەدا گەوهەری خستە دەر خەیاڵ
سەر ڕشتەیێکی خستە ملی نەفس و ڕستی کرد
وا ئەو سەگەی لە خانەیی من بردە دەر خەیاڵ
جەننەت کە هات و پادشەهی عەقڵی کردە دەر
مەردانە تاجی سەڵتەنەتی کردە سەر خەیاڵ
لەم دەستگاهی مەعنایەدا حەمدیناسناوی ئەدەبی یا جیناس
ببڕین بە ڕەنگی ئەلبیسە بیکەینە بەر خەیاڵ