دەس لە دەریادا دەبا بۆ پووشێ ئینسانی غەریق
لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
1 خولەک
615 بینین
دەس لە دەریادا دەبا بۆ پووشێ ئینسانی غەریق
ناعیلاجی مەرد دەکا ئەلبەت بە نامەردێ ڕەفیق
گەر ڕەفیقت دڵ بشێوێنێ بە بێ عەقڵی برا
ئەو ڕەفیقە زوو موقابیل تۆ دەوەستێ وەک فەریق
لێوی تۆ پەروەردەیی خوێنی دڵی ئەهلی دڵە
یا دەسێنێ خەرج لە مەوجی بەحری مەرجان و عەقیق
سەردە دۆزەخ بۆ ئەوانەی گەرمی عەشقی دلبەرن
کەی مەجاز سۆزی دەگاتە مەرتەبەی عەشقی حەقیق
ڕێ بە قەعری بەحرەبا غەوواسی عاریف بۆ گوهەر
حەقیە بۆ مەزموون کە شاعیر کەوتە ئەفکاری عەمیق
یەک پڕیشکی نووری عەشقت ئاگرێکی خستە دڵ
کەس لە بابی عالیا نەدیوە بەو نەوعە حەریق
هەر شەوێ دەیهێنمە خاتر جەلالی ڕوویی یار
ئەوجی دڵ پڕیە لە ناڵەی ڕەعد و چەخماخەی بەریق
بۆ جەفا بێ با لە فکری دەرنەچم کافیمە من
حەمدیناسناوی ئەدەبی نابێ قەت وەکوو ئەو شۆخە غەددار و شەفیق