دەخیلت بم لە شاخ و بەرد و تەق تەق
لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
1 خولەک
1415 بینین
دەخیلت بم لە شاخ و بەرد و تەق تەق
ملم دەشکێ ئیشارەم کە بە تەق تەق
بە ناحەق چوومەتە کایەی مناڵان
بە لوتفی خۆی مەگەر بیکا بە حەق حەق
لە بازیچەی زەمانا بوومەتە گۆ
وجوودی سەیری چۆن کردم بە شەق شەق
موقەسسیم وەختی شەڕ چاکم دەبینێ
لە خێرا سەیر دەکا نابینی زەق زەق
بەلنگ ڕووتی عەرەب ئەمدا بە شوو جا
هوما نابێتە جووتی حاجی لەق لەق
دەروونم هێندە کەیلە حەمدیناسناوی ئەدەبی وەختە
لە داخانا بەرم وەک سفرە شەق شەق