نەشئەی خومارە مایەیی ڕۆحی ڕەوانی ڕەز

لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
 1 خولەک  815 بینین
نەشئەی خومارە مایەیی ڕۆحی ڕەوانی ڕەز
حوزن و مەسارە ڕەنگی بەهار و خەزانی ڕەز
زانیوتە بۆ چی ئاوی حەیات و خزر گومن
ناکەن موقابەلە بە مەی و باغەوانی ڕەز
لەم خاکەسارییە بڵێ زاهید بەچی بوویی
شایە کە عەبدی عالەمی ئاب و جیهانی ڕەز
باڵی هومایە سێبەری شاخی درەختەکەی
تەختی کەیە سکوونەتی بەردی مەکانی ڕەز
مەعنا تەسەڕڕوفی تەبیعەت و فکرت دەکا ئەمە
بەستی منە بە زاهیر و باتین بەیانی ڕەز
خۆزگە قیاسی بادەفرۆشی لە زاهیدی
دەکرا و دەردەکەوت هونەری خانەدانی ڕەز
ئەو وەختە جبرەئیل کە دەهات و دەچوو کوفر
نەبوایە ئایەتێکی ئەهێنا لە شانی ڕەز
کەی ئاب و دانە قابیلی ئەم جیلوەیە بووە
ڕۆحە کە خوێنی مەغزە هەموو ئیستیخوانی ڕەز
قۆنیاغ و وێسکی و خەمر و عەرەق شاترۆز و جین
نوتفەی حەڵاڵن لە بەنات و بەنانی ڕەز