قەت مەکە شەکوە لە ڕەفتاری کەچی ئەفلاکی پیر
لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
2 خولەک
596 بینین
قەت مەکە شەکوە لە ڕەفتاری کەچی ئەفلاکی پیر
مەنزیلی دوورە هەدەف هەر کورت دەهێنێ دیارە تیر
تەنگ ڕوزی نەی برادەر تەنگ زەرفی من دەڵێم
شەکوەبازی هەر دەکەی تاجیش لەسەر نێی وەک ئەمیر
عەقڵی خۆت و ئەغنیایان سەیر ئەکەیت و جا دەڵێی
ئاسمان کەودەن پەرستە و ئاسمان سوفلە پەزیر
گەر بە ڕووی تۆدا بچەرخێ خۆ بە کەودەن دەردەچێ
بۆ دەکەی شەکوە لەبەر عەقڵە کە کردووتی فەقیر
قیسمەتی عاقڵ بە من بێ کافییە نانێکی جۆ
چونکە پێخۆرێکە میسلی هەر نییە عەقڵی دەبیر
ئەحمەقی نادان فەقیرە خۆ لەگەڵ گاگەل دەچێ
ئاسمان چەرخی نەدا بیکاتە سوڵتان و وەزیر
ئیتتیفاقی قەومە دەیکا ئیستیلایی ڕووی زەمین
سەیری کەن نووسی لە ئەرزا ئەم قسە پووشی حەسیر
مەیخەرە دەم دەم بە خەڵوەت ئەو قسە بۆ گوێت کرا
با بە هاتووچۆ زمانت دووژمنە نەکرێ خەبیر
موقتەزای عەقڵە کە بگری دەستی ئوفتادەی برا
دوژمنیش بێ خۆ ئەویش بۆ تۆ دەبێتە دەستگیر
حەز دەکەم ئەبنایی عەسرم شل کوتم کەن دائیما
نانەوا زۆری نەشێلێ کەی دەبێ پوختە هەویر
وەک خەیاتە پێچ نەدەی لەم دەستگاهی دەهرەدا
زەحمەتە یاهوو بپۆشی بەرگی مومتازی حەریر
نان و ئاوی نایە بەر سەیف و قەڵەم عەسری جەدید
نانی برد نووکی قەڵەم ئاویش نرایە لێوی شیر
من لەبەر پێشەنگ لەمەولا هەڵدەسم چونکە دەڵێن
خەرگەلە دووکەوتنە عینوانی ئەشخاسی کەبیر
ئەم کیبارانە سیغارن حەمدیناسناوی ئەدەبی ئەربابی فەزڵ
لازمە پەروەردەیان کەن هەر وەکوو تیفلی بە شیر