یەک قەترە ئاوی تیرە لە بەحری کەوان لەزیز
لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
1 خولەک
468 بینین
یەک قەترە ئاوی تیرە لە بەحری کەوان لەزیز
یەک ساعەتی ویساڵە لە توولی زەمان لە زیز
ئەو لێوە سوورە شۆری دەکا عەیشی من کەچی
بۆ مەززە بستەیە بە دەمی مەیکەشان لەزیز
گەر بێ شەرابی مەرگە بەدەم مەردی تێگەییو
لەم عەسرەدا میسالی مەیی ئەرغەوان لەزیز
جانانە حەز لە خوێنی منی بێ نەوا دەکا
حەقیە خورش نییە وەکوو ڕۆحی ڕەوان لەزیز
عاشق بە ئاوی زیندەگییە خزر و من دەڵێم
بەحری عەدەم بەیادی دەمی دوڕەفشان لەزیز
ئەو لەعلە مردووە نە گڕی شوعلەیی تێدا
دڵ بۆ مەقەڕڕی جیلوەیی عەشقی بتان لەزیز
برژاوە دڵ بە ئاگری یەک ساعەتی فیراق
چی لێ بکەم کەبابە بە دەمی دلبەران لەزیز
هەر میحنەتی فیراقە لەزیزی کە کرد ویساڵ
حەمدیناسناوی ئەدەبی بە ئەهلی دۆزەخە باغی جینان لەزیز