دووکەڵی ئاهم ستوونە هەڵدرایە خەیمەیی ئەوج

لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
 1 خولەک  501 بینین
دووکەڵی ئاهم ستوونە هەڵدرایە خەیمەیی ئەوج
ماڵی دنیا تێک دەدا دەریایی فرمێسکم بە مەوج
دڵ تەقەی تێ کەوت بە جارێ بوون بە نووکی نێزەوە
چاوی هەڵهێنا کە تەحریکی موژەی کرد فەوج فەوج
یەک بە یەک دنیا کە دنیاخوازی دەرکرد و وتم
گەر تەڵاق ئەدرا بە زەوجە وا دەبوو ئەحواڵی زەوج
ئافەرەم بۆ ئەو کەسەی فەرموویەتی دیققەت بکەن
دوژمنی دانایە کەڵکی پێوەبێ نەک دۆستی گەوج
من لە غەم بارم تەواوە حەمدیناسناوی ئەدەبی فەریادێ بکە
با لە خەرمانی زەمانا بۆم نەپێون هەر بە زەوج