وەک گوڵشەنە کوڵخەن بە گوڵی ڕوویی حەوادیس

لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
 1 خولەک  551 بینین
وەک گوڵشەنە کوڵخەن بە گوڵی ڕوویی حەوادیس
وەک کوڵخەنە گوڵشەن کە نەدا بۆیی حەوادیس
شەق شەق بووە بنواڕە زمان و دڵی عالەم
بدرێ کە وەکوو شانە لە گێسوویی حەوادیس
حەقیە کە دەماودەم دەگەڕێ هەروەکوو تەلسز
ئەم خەڵقە دەمی وشکە بەبێ جۆیی حەوادیس
مەعشووقی ئەمەل میسلی هیلالێکی زەعیفە
بەدرێکە کە دەرکەوت خەمی ئەبرۆیی حەوادیس
تەزویر و درۆ یەک بکەوێ گەر بە قەدەر کێو
قەدری چییە بۆ قووەت و بازوویی حەوادیس
مارێکە دەکا دەوری جیهان هەر بە سەعاتێ
دەرخا کە سەری زلفی زەمان موویی حەوادیس
حەمدیناسناوی ئەدەبی بە زمان کەشفی دەکا فکری بەدئەندێش
بۆ یاری ئەمەل هەر دەگەڕێ تۆوی حەوادیس