ئەو سەرو قەددە سەرکەش و من خاکسار و پەست

لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
 1 خولەک  622 بینین
ئەو سەرو قەددە سەرکەش و من خاکسار و پەست
چبکەم خودا کە دامەنی جارێ بگرمە دەست
پڕ ئەشکی گریەیە قەدەحی مەی لە حەسرەتا
لەو وەختەوە کە دیدەتی دیوە خومار و مەست
تیروکەوانی دەستی قەزایە موژە و برۆت
چاو هەڵبڕە بزانە لە دەستی کەسێ خەلەست
ناسیح لە باسی عەشقەوە تەعنە لە من مەدە
ئەم تەوقە ڕۆحە گرتییە مل ڕۆژەکەی ئەلەست
سەربەستە بۆ ڕژانی خوێن و شکانی دڵ
نەکراوە دلبەری بە ئەمەندە شکست و بەست
ئەی دیدە ئینتیزاری سرشکم دە هیممەتێ
ئەمڕۆ فیراقە خاڵییە سەر بۆ قوڕێکی خەست
حەمدیناسناوی ئەدەبی دڵێکی چەندە خودا گرتووت هەیە
بێ عار و بێ تەئەمموول و پڕ عەشق و تێنەویست