دەبێ ئەهلی بەسەر فەرقی گڵی بەرپێت لە کڵ چیبکا
لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
1 خولەک
865 بینین
دەبێ ئەهلی بەسەر فەرقی گڵی بەرپێت لە کڵ چی بکا
لە ڕووتا غەیری زەم بولبول دەبێ تەعریفی گوڵ چی بکا
کە ئەو سەروە بە نووری مەی لە گوڵشەن کوڵمی داگیرسا
کە گوڵ ڕەنگی لە ڕوو نەبڕێ نەسووتێ بۆی چقڵ چی بکا
ئەگەر ئەو شۆخە یەکدەم دەم بە خەندە ڕوو لە گوڵشەن کا
لە شەرما غونچە گەر عەودەت نەکاتە بەتنی چڵ چی بکا
وەرە زاهید ببینە مەشعەلی حوسنی جەماڵی یار
بە غەیری مەزهەبی ئاتەش پەرستی فەرموو دڵ چی بکا
لە بازاڕی موحیببەت مشتەری لەو ماهە حەیرانن
ڕەواجی حەزرەتی یووسف کە کەمتر بێ لە قول چی بکا
لە بەرگی عاریە مەجنوون کە عاری بوو بە لەیلای وت
دەبێ ئازادە سەروی گوڵشەنی عەشقت لە جل چی بکا
هەموو عالەم کە سەرگەرمی قەدەح بازی مەین حەمدیناسناوی ئەدەبی
لە هاژەی سەیلی فرمێسک و لە گریانی بە کوڵ چی بکا