بە مەنسوور و قەلەندەر قەت ئەبن ئەسکەندەر و دارا

لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
 1 خولەک  821 بینین
بە مەنسوور و قەلەندەر قەت ئەبن ئەسکەندەر و دارا
بە ناحەق با بکەن خۆیان لە عالەمدا بەسەر دارا
لەسەر شاخی گوڵێ ئەم مەسرەعەی تیکرار ئەخوند بولبول
بە خەندەی غونچە قەت نابێ بکەم باوەڕ لەسەر پارا
لە بورجێکی بوخارا جیلوەیی دا میسلی مەهـ شاهێ
نەوەک هەر بۆ بوخارا بوو بووە ڕۆژی جیهان ئارا
بەیەک لەمعە لە ئافاقی بە جارێ کردە دەر زوڵمەت
لە دڵدا هەر بە ڕابوردن نەمابوو قووەتیش یارا
گەدایی کوچەیی ئولفەت کە نەیبووە قیسمەتی شاهان
بە ناچاری لەسەر تەختی جەدەلیانە لە ناو شارا
کە باسی موویەکم پرسی دەمی لێک کردەوە شانە
نەسیبی دۆستانم بێ جیهانی عەنبەری سارا
ڕەقیب گەر عەقڵی ببوایە دەکەوتە شوێنی ئەو شۆخە
دەگەییە ڕوتبەی ئینسانی لەگەڵ یاران لەبەر غارا
بەبێ لوتفی مەزانن ڕوو لە حەمدیناسناوی ئەدەبی گەر نەکا حەقییە
نەزاکەت مانیعە بۆ گوڵ کە تێکەڵ بێ لەگەڵ خارا