جەلالی سەرکەشانی باغی عالەم جوملە بەربادە
لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
1 خولەک
431 بینین
جەلالی سەرکەشانی باغی عالەم جوملە بەربادە
مەڵێن سەروی سەهی قامەت لە تەرفی گوڵشەن ئازادە
میسالی غونچە و گوڵ پاک تینەت شاهیدم زۆرە
ئەوی ئەمڕۆکە دڵتەنگە سبەینێ خوڕڕەم و شادە
بە تێشەی تەعنە عاشق بەرببێتە بێستوونی چەرخ
مەڵێن شیرین نییە نامەرد تەقازای عەشقی فەرهادە
لە بەحری نەگبەتیشدا هەر بە قەدرە وەک گوهەر عاریف
بە نادان نابڕێ بەحری جەلالێکی خودا دادە
لە باسی پەرچەما هەر وەک زمانی شانەیە خامەم
لە وەسفی قامەتا تەبعم میسالی قەددی شمشادە
بە مەرگی زاڵمی مومسیک ڕەوایە شین و واوەیلا
لەگەڵ باری گرانا ڕەهڕەوی بێ توێشە و زادە
ڕژایە دڵ لە شەوقی ڕوومەتت نوورێ کە چاوم بووی
بە ڕۆژە کاری عالەم ماڵی وێران ماڵی ئابادە
مەڵێ مەنسووبی کوردی و سالمم حەمدیناسناوی ئەدەبی لە بێ فەزڵی
کە ئەجدادی فەزیلەتمەند گەلێ مەحجووبی ئەولادە