دوڕی ئەشکم لە عەکسی خوێنی جەرگم عەینی یاقووتە
لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
1 خولەک
538 بینین
دوڕی ئەشکم لە عەکسی خوێنی جەرگم عەینی یاقووتە
وەرە ئەم خەزنەیە لێوانی یاقووت و دوڕی ڕووتە
کە لاچوو پەرچەمت ئەمشەو وتم ڕۆژە کە نەمزانی
شەمس تەنویری وا ناکا ئەمە هەر جیلوەیی ڕووتە
من و دڵ قیبلەمان هەردوو موقابیل کرد موتابیق تۆ
لەگەڵ میحرابی کەعبە تاقی ئەبرۆت کەچ نییە جووتە
لە بێداد و ستەمدا بۆ منی بێچارە سەربەستی
سەوادت بۆتەوە جانا ئەمە هەر کردەوەی زووتە
منی ئافەت زەدە قەدرم چییە بنواڕە شێری نەڕ
لە بێشەی زامداری تیری غەمزەی چاوی ئاهووتە
لەبی زەخمم لەبەر شەوقی تەڵەب دووبارە شەققی برد
دەڵێی مەیلی دووبارە زەربی تیغی دەست و بازووتە
تەپووکۆی سەیدی بێچارە لە خۆشی وەسڵی سەییادە
کەچی مردم نەهاتی بێ بەڵا بی هەر ئەمە خووتە
شکافی سینەکەم پەیوەستی هەر ناکا دەوا قوربان
ئەگەر ڕەحمت هەیە موحتاجی هەودایێکی گێسووتە
شوعاعی ڕوومەتت موشکیل بوو حەللی کردەوە حەمدیناسناوی ئەدەبی
بە دەر وەک نوقتەیی پەرگاری حەپسی دائیرەی مووتە