موسوەدەیی سوبحی ئەزەلی موویی موحەممەد
لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
7 خولەک
1018 بینین
موسوەدەیی سوبحی ئەزەلی موویی موحەممەد
خورشیدی بەیازی ئەبەدی ڕوویی موحەممەد
ئەو شامەیە جەژنی سەکەنەی ئەرز و سەماوات
هەڵهات کە هیلالی خەمی ئەبرۆیی موحەممەد
کاسەی سەری کاسە خول ئەدا مەجمەری گەردوون
سەرمەستە لە نەشئەی گوڵی خۆش بۆیی موحەممەد
ئیعجازی دەم و دەستی مەسیحا و کەلیمی
هەردوو دەم و دەست کەوتنە بازوویی موحەممەد
مەیدانی جیهان تەنگە بەبێ وادیی مەحشەر
بۆ بەرقی بۆراقی بە تکاپۆیی موحەممەد
دەرناچێ نەفەس ڕۆژی زیارەت لە هەوادا
لاهووتی کە دێ هێرشی بۆ کۆیی موحەممەد
ئەو پەنجەیە دەریایی وشک کرد بە ئیشارەت
بۆ توشنە کەچی جاری بووە جۆیی موحەممەد
شایستەیی نووسینە لە لەوحا وتی هاتیف
ئەم مەتڵەعەیە سایقی بۆ سوویی موحەممەد
موسوەدەیی سوبحی ئەزەلی موویی موحەممەد
خورشیدی بەیازی ئەبەدی ڕوویی موحەممەد
یەک لەمعەیی ئەنوارە سەراپایی پەیەمبەر
ئەمسالی بە سایەش نییە ئەعزایی پەیەمبەر
دوو چاوی هەڵێناوە فەلەک وەک مەهـ و خورشید
بۆ دیدەنی دوو نێرگسی شەهلایی پەیەمبەر
ئەم ئەرز و سەمایە سەدەفی بەحری وجوودە
بۆ دوڕڕی یەتیم گەوهەری یەکتایی پەیەمبەر
تووبانە چەمی قامەتی تووبا لە قیاما
بشنێتەوە ئەو وەختە کە باڵایی پەیەمبەر
ئەسرارە ئەمە دوژمنی هەرگیز نەدەبوو تێر
دەیکرد بە هەموو عومری تەماشایی پەیەمبەر
دەردێنێ هەزاری وەکوو ئادەم لە جینانا
ڕوخساری گەنمگوونی موسەففایی پەیەمبەر
ئەم خەڵقە خوا بۆیە دەکا سەوقی مەعاسی
تا دەربکەوێ قەدری تەمەننایی پەیەمبەر
ئەنگوشتی نومای خاتەمییە فەخری ڕیسالەت
نەجمی کەتیفی مۆری موحەششایی پەیەمبەر
هاتیف دەڵێ بەم شیعرە دەکەن عالەمی باڵا
تەوسیفی جەلالی ڕوخی زیبایی پەیەمبەر
موسوەدەیی سوبحی ئەزەلی موویی موحەممەد
خورشیدی بەیازی ئەبەدی ڕوویی موحەممەد
وریا بە قەڵەم باسی ئەبووبەکری سەدیقە
ئیمانی کە دەریایەکی بێ حەدد و عەمیقە
گوڵزاری سەفابەخشی دوو دنیایە دیانەت
سددیقە کە لەو گوڵشەنەدا تورفە حەدیقە
پیرێکی جوان مەردە لە تەسدیقی نەبیدا
ئەو عاشقە بەو عەشقە بڵێن عەشقی حەقیقە
بازاڕی قیامە کە بکا وەزنی عەیاری
دوڕڕی یەمەنە لەعلی بەدەخشانە عەقیقە
پاش ڕەحمی خوا و لوتفی نەبی خاسە ئومێدم
بەو کامیلەیە ڕاجییە ئەخلاقی شەفیقە
موئمین کە ئەمانەی هەیە باکی چییە ئاخر
گەر قەبرە ئەگەر وەیلە ئەگەر ناری حەریقە
فەرمانبەری پێغەمبەرە بۆ ئۆردوویی ئیسلام
یەعنی کە موشیرە ئەو و ئەم خاسە فەریقە
هەر کەس کە نەبێ باوەڕی بەم سادیقە پیرە
سەد دەفعە ئەگەر ئەهلی تەریقەت بێ تەریقە
وازیح دەڵێ ئەم شیعرە ئەوانەی لەبەریکەن
بۆ پردی سیڕات بەسیە لەجێی ئەمر و وەسیقە
موسوەدەیی سوبحی ئەزەلی موویی موحەممەد
خورشیدی بەیازی ئەبەدی ڕوویی موحەممەد
ئەی خامە لە ڕووتا وەرەقت عەینی سوپەر کە
ڕاکێشە ئیتر شیری زمان باسی عومەر کە
بێ پەردە بدە بانگی بیلالانە کە عومەر
مەردانە لەسەرمانە لە دڵ دەفعی خەتەر کە
تەعریفی جەوادی کەفی فارووقی دەکەی تۆ
سەفحە لە قسە وەک تەبەقی پڕ لە گوهەر کە
چاو هەڵبڕە بنواڕە لە ئافاتی عەدڵدا
مقیاسی لە خورشیدی درەخشان و قەمەر کە
بنواڕەرە ئەم خاریقەیە مونکیری فارووق
گەر موقتەدیری دوژمنت وەک شیعە دە کەر کە
تەشبیهی ڕم و سەیف و کەف و قووەتی بازووی
شوعلەی خۆر و بەرق دەستی قەزا حوکمی قەدەر کە
ئیمکانی هەیە هێندە قەناعەت وەرە شا بەو
ئەمسالی گەدا نەفست بە خورمایی دە دەر کە
تەشبیهی بە دوو قۆڵی قەوی ئەحمەدی مورسەل
یا قووەتی پشت هێزی دڵ و بەندی جگەر کە
بەم عەدل و سەخا و هیممەتەوە ئەمری وەهایە
بۆ مەشعەلی مەحشەر وەرە ئەم شیعرە لەبەر کە
موسوەدەیی سوبحی ئەزەلی موویی موحەممەد
خورشیدی بەیازی ئەبەدی ڕوویی موحەممەد
عوسمان کە نەهەنگێکە لە دەریایی حەیادا
کێوێکی بە تەمکینە لە دنیایی وەفادا
جورمێکی مونیرە لە سەماواتی دیانەت
هەورێکی مەتیرە کە لە ئافاقی عەتادا
هێنان و جەمع کردنەوەی ئایەتی قورئان
عەینی یەکە جبریلە لە بازاڕی خوادا
گەر موعجیزەی حەزرەتی ئەییووبە تەحەممول
پەیغەمبەرە عوسمان کە لە مەیدانی ڕجادا
ئیمانە ئەگەر مایەیی موئمین لە قیامەت
عوسمانە بەسەرمایە لە ئیقلیمی سەنادا
ئەو حیلم و حەیا و عیلم و وەفایە کە لەوا بوو
بردوویەتە باڵا لە مەقامی ئومەنادا
بەم بەحسە دڵ و تەبع و زمان و قەڵەمم وەک
سەفحە کە هەموو غەرقە لە ئەمواجی سەفادا
عوسمان کە ئەمە عوشرە لە میعشاری سیفاتی
عوسمان کە دەکەن زیکری لە سوککانی سەمادا
نوقسانە دەڵێ گەرچی لە تەعریفی نەبیدا
ئەم شیعرە ئەما خۆشە لە تەعریفی جەلادا
موسوەدەیی سوبحی ئەزەلی موویی موحەممەد
خورشیدی بەیازی ئەبەدی ڕوویی موحەممەد
ئەو وەختە کە شمشێری شەمی شیری لە دەم هات
دەیوت کە زەفەر بۆ عەلی تا سەر بە قەدەم هات
بۆ فەتحی قەڵای خەیبەر و مەیدانی جەبەل چوو
وەک نازری قەسرێکی بەرین ڕوو بە ئیرەم هات
ئەسبابی زەفەر خیلعەتی حەق بوو لە ئەزەلدا
بڕڕابوو بە باڵای عەلی بۆ ئەو بە کەرەم هات
گەرچی وەکوو یارانی ئەمیش پایەیی دین بوو
ئەمما بە عەلی خاسە وەکوو بابی حەرەم هات
خوا پێم بڵێ ڕێوی منی من شێر دەشکێنم
ئەم سەولەتە بۆ شێری خودا زۆری بە کەم هات
هەڵسا کە لە چاوی عەلی لێشاوی موحیببەت
بۆ زەبتی دڵی هیند و عەرەب ڕۆم و عەجەم هات
ئەم جازیبەیە ڕەببی چ بوو بۆ لەعەلیدا
تا حەددی پەرستش بە نەزەر میسلی سەنەم هات
گەر خاسە لەبەر وەسفی عەلی بۆیە بەجێیە
موشتاقی ئیجادی سوحوف و قەتعی قەڵەم هات
ئەم شاهە لەگەڵ ئەم حەشەمە ئەمری وەهایە
ئەم شیعرە بخوێنم کە لە دڵ بۆنی ئەلەم هات
موسوەدەیی سوبحی ئەزەلی موویی موحەممەد
خورشیدی بەیازی ئەبەدی ڕوویی موحەممەد
شەمری مەکە حەمدیناسناوی ئەدەبی ئەمە باسی حەسەنەینە
دوو چاوی عەلی جەرگی ڕەسوولوسسەقەلەینە
بۆ چی بەخەتا چی لە جیهادا وەکوو سەففەین
کەی لەمعەیی زەهرا و کووفە بەدر و حونەینە
دوو چاوی عەلی و فاتیمە بوون بەڵکو زیاتر
بەخوا ئەوی باوەڕییە دەڵێ عەینی دوو عەینە
کێ دیویە بکەن شەمس و قەمەر غەیری زیا بەخش
ئەولادە کە شەوقی دڵ و زوبدەی ئەبەوەینە
زانیوتە کە چەند دوورن ئەمانە لە پەیەمبەر
هەنگامی تەبەسسوم وەکوو شەقی شەفەتەینە
من هەرچی بڵێم نەقسە لە وەسفی حەسەنەینا
دوژمن کە بڵێ واریسی تەختی حەرەمەینە
پێغەمبەرە قەلبی بووە ڕێی بێ غەمی ئەولاد
لەم قەلبەوە بڕوانە کە قەد موویەکی بەینە
تەسویری نیگارینی کە کرد لەوحەیی تەبعم
بێ شک حەسەنین سەییدی خەڵقی وەتەنەینە
تەبشیری ئەکەن خوێندنی ئەم شیعرە لە حەشرا
وەک کەوکەبی ئیقبال و نیشانی کەتیفەینە
موسوەدەیی سوبحی ئەزەلی موویی موحەممەد
خورشیدی بەیازی ئەبەدی ڕوویی موحەممەد