مەدەنییەت

لە کتێبی:
بەهەشت و یادگار
بەرهەمی:
گۆران (1904-1962)
 1 خولەک  1940 بینین
مەدەنییەت: گوڵی بەهاری حەیات
مەدەنییەت: هەوایی نەشئونوما
مەدەنییەت: وەسیلەیی ئیحیا
بۆ هەموو میللەت و عوموومی وڵات!
مەدەنییەت، ئەلەکتریک، قەمەر
ئەی زیابەخشی حاڵی نەوعی بەشەر!
قەومی کوردی هەژاری بێچارە
وێڵی تەیهی جەهالەتە، هاوار!
ماندوو، مردووە، غەرقی تۆز و غوبار
تەی ئەکا ئەم موحیتی ئەسرارە!
سەرسەری، بێ نەسیبی ڕوئیەت و گوێ،
ژێری پێی دومەڵ و بەدەن توێ توێ!
مەوقیعی پڕ دڕندەیە، خەتەرە
ناوپەلی فیلە، کۆشی عیفریتە
چاوی مەرگی هەمیشە لێ زیتە
ئاخ کە ئەم قەومە چەندە قوڕبەسەرە!
مەدەنییەت، ئەلەکتریک، قەمەر،
ئەی زیابەخشی حاڵی نەوعی بەشەر!
ئەی شوعاعی هەتاوی حەقق و نەجات
مەدەنییەت! دەخیلە سا پەلەپەل
پڕ زیا کە سەمایی تاری ئەمەل
با ببینین بەهەشتی ڕاستی حەیات!