ئەو کەسەی تای پەرچەمی تۆی گیانە شەوبۆ کردووە
لە کتێبی:
دیوانی کەمالی
بەرهەمی:
کەمالی (1886-1974)
1 خولەک
418 بینین
ئەو کەسەی تای پەرچەمی تۆی گیانە شەوبۆ کردووە
نەفرەتی دائیم لە بۆنی خۆشی شەوبۆ کردووە!
بۆ چی تانەم لێ ئەدەی سووچ و گوناهی من چییە
خوا منی پابەندی داوی پەرچەمی تۆ کردووە
پیاوی دانا لەززەتی دنیای نییە خوا ڕۆژی خۆی
هەر نسیبی تاقە نانێک و قومێ دۆ کردووە
شێت نییە ڕووکاتە تاقی گڵ کەمالیناسناوی ئەدەبی بۆ نوێژ
ڕووی نیازی خۆی لە میحرابی دوو ئەبرۆ کردووە