نیگاری مەهـ جەبینی من بە خەندە و نوتق و گوفتاری
لە کتێبی:
دیوانی کەمالی
بەرهەمی:
کەمالی (1886-1974)
1 خولەک
429 بینین
نیگاری مەهـ جەبینی من، بە خەندە و نوتق و گوفتاری
شەکر هەرزان ئەکا بۆ عاشقی سەودازەدەی زاری
دەخیلی بەختتم ئەی شانە لانەی دڵ نەشێوێنی
کە کاتێ دائەهێنی پەرچەمی پڕ چینی تاتاری
هەموو عیلمم لە ڕێی مەیخانەکانا ئاخری دانا
کە دیم ئەفسوون و سیحری جووتە چاوی مەست و عەییاری
شوکور یار ئیزنی دا شەو بچمە بەردرگانەکەی بۆ پاس
ئیتر بۆ چیمە ڕوتبەی شەهریاری و تەختی قاجاری!