نانی ڕەنجی شان ئەخۆم وەک تۆ هەوای جاهم نییە
لە کتێبی:
دیوانی کەمالی
بەرهەمی:
کەمالی (1886-1974)
1 خولەک
393 بینین
نانی ڕەنجی شان ئەخۆم وەک تۆ هەوای جاهم نییە
ترسی عەزل و خۆف و بیمی حەزرەتی شاهم نییە
بۆ فەلەک ناکەم تەنەزوول چونکە زۆر دوون پەروەرە
ئیحتیاجی شەوقی ڕۆژ و پڕتەوی ماهم نییە
دەست درێژم گەهـ لە بەغدا گەهـ لە تارانا ئەژیم
حوڕڕ و ئازادم دەسی بەسراو و کووتاهم نییە
بەسمە من ئۆباڵی مەزڵوومان نەچێتە گەردنم
تاقەتی باری حوقووق و ئاگری ئاهم نییە
خۆ یەزیدناوی تایبەت نیم تاکوو ببمە دوژمنی ئالی عەلیناوی تایبەت
شێت نەبووم تابی عەزابی زاتی ئەڵڵاهم نییە
من سەگی قاپی رسول اللهعەرەبی و ئەولادی عەلیناوی تایبەتم
بەندەیی زارم خەیاڵی ڕوتبە و جاهم نییە